Farhad Shakely
ئەم زمانە
ئه‌م زمانه
جێی عیشقی تۆی تیا نابێته‌وه.
حه‌رفه‌کان،
وشه‌کان،
ڕسته‌کانی
له ڕێژه‌نی جوانیی بێکه‌ناری تۆ بێبه‌شن.
ئاوازێک له ژێی هیچ حه‌رفێکه‌وه
باڵ ناگرێته‌وه،
په‌له‌وه‌ری تاسه
به‌سه‌ر چڵه‌پۆپه‌ی وشه‌کانه‌وه نانیشێته‌وه،
ڕسته‌کان هه‌ر چرۆن و
نابن به گه‌ڵا، نابن به گوڵ.
ئه‌م زمانه
نه خۆشه‌ویستی ده‌پاڵێوێت،
نه تووڕه‌یی،
نه ڕۆحێکی به‌رباران وشک ده‌کاته‌وه و
نه توێکڵی نهێنییه‌ک ده‌گرێته‌وه.
نه‌مدی جارێک، ئه‌م زمانه، بقیژێنێ،
نه‌مبیست ڕۆژێک قیڕه‌یه‌کی له ده‌م بێته ده‌ر.
که ده‌مه‌وێ ده‌رده‌دڵێ ده‌رببڕم
ئه‌م زمانه نامهێڵێ گۆڕێک بۆ خه‌یاڵێ هه‌ڵبه‌ستم،
که ده‌مه‌وێ ڕازێ له دڵدا هه‌ڵگرم
له شار و لە وڵاتان ناوم ده‌زڕێنێ.
ئه‌م زمانه گریان نازانێ... نا...
نازانێ بگریێ،
نازانێ چۆن بژی،
نازانێ چۆن بمرێ.
شه‌وێ ئه‌سکڵێک بنێره، بێته خه‌وم!
ئه‌م دڵه‌م چۆن
به دره‌وشانه‌وه‌ی تاکه حه‌رفێکی ناوت
نه‌بێته فه‌رهه‌نگی گڕ،
نه‌بێته سووتووی ئه‌لفوبێ و
زه‌ریای په‌شۆکاوی زمان؟
چاوی ترس و پاڕانه‌وه ده‌بڕمه چۆڵه‌وانیی گه‌ردوون
سه‌رتاسه‌ری دارستانی ڕازه،
بۆ گه‌ڵایه‌ک ده‌گه‌ڕێم مێژووی سه‌وزی دڵ ئاشکرا بکات.
چاو ده‌گێڕم تروسکه‌یه‌ک به دی ناکه‌م
مه‌رزی نێوان تاریکی و ڕووناکیم پێشان بدات،
به پڕیشکێ ئه‌م چرا خامۆشه داگیرسێنێ.
له‌ناو پشکۆیه‌کدا به دیت ده‌که‌م
گه‌رمی و سوورایی و گڕیت.
له کڕێوه‌ی زستاندا وشه‌یه‌کی سپی و
له لێڕه‌وار و جه‌نگه‌ڵ و دارستاندا نه‌وایه‌کی سه‌وز.
ڕۆحم وه‌کوو په‌ڕۆیه‌کی چڵکن
به بزمارێکی ژه‌نگاویدا هه‌ڵده‌واسم و
به جێی ده‌هێڵم
به‌ڵکه به باوبۆران، به ته‌رزه و ڕه‌شه‌با،
به گڕه و به قرچه‌ی هاوینێ
بچێته‌وه سه‌ر ڕێگه‌که‌ی جاری جاران.
شه‌وێ ئه‌سکڵێک بنێره، بێته خه‌وم
با ئاگر به‌ر ببێته ڕۆژه‌کانم.